Chart standing · US
Screenshots
About
مژدەیەک_بۆ_فێرخوازانی_زانستەکانی_قورئان ھەم زانست وەربگرە، ھەم خەڵات ناوەندی ئەویندارانی قورئان لەپێناو خزمەتکردنی فێرخوازان و شەیدایانی زانستەکانی قورئانی پیرۆز جارێکیتر و بە پڕۆژەیەکی جوان و ناوازە و پڕ سوودەوە دێتەوە خزمەتی ئێوەی ئازیز و خۆشەویست . ناوەندی ئەویندارانی قورئان لەم پڕۆژەیەیدا بە شێوازێکی زانستی و مەنهەجی ئاسان و پوختەکراو زانستەکانی قورئان فێری ئێوەی ئازیز و خۆشەویست دەکات ! بەڕێزان و ئازیزانی ناوەندی ئەویندارانی قورئان مەنهەجی پڕۆژەکە بریتییە لە ۳۰۳ پرسیار و وەڵام کە مامۆستای بەڕێز د.عادل شێخانی لەدوو توێی کتێبێک دائامادەی کردووە ، کە لەم پڕۆژەیدا بەسەر سێ قۆناغدا دابەشکراوە و لە قۆناغی یەکەمدا تەنها ۱۰۱ پرسیار دەخوێندرێتەوە و تاقیکردنەوەی تیادا ئەنجام دەدرێت . پڕۆژەکە چۆنە و چۆن دەتوانیت بەژداری بکەیت پڕۆژەكە لەڕێگای ئۆنڵاینەوە دەبێ و بەرنامەی تیلیگرام بەکاردێت . بەشداریكردن بۆ ھەموو تەمەن و ئاستێكە. پرسیارەكانی تاقیكردنەوە بە شێوەی ھەڵبژاردن دەبن. لە پاش تاقیكردنەوە 70 كەس لە سەركەوتووان خەڵاتی شایستە دەكرێن و خەڵاتەكان بریتین لە: 10 گەشتی ماڵی خوا( عەمرە ) 20 التفسیر المیسر (کراوە بەکوردی و چاپی نوێیە) 40 خەڵاتی تری شایستە!
What's new · 1.0.1
fix some bags
Details